پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی دەدات
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، دەنگدان لەسەر پرژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی دەبێت.
بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 40ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی
- دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریاران و وردبینان
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی
رێکخراوی تیرۆریستی داعش
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ سەلامەتیی حاوییەکان
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی داننان بە بڕیارەکانی لێژنەی داوەریی بیانی
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یاسای چوونە پاڵ رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی رۆیشتن لەسەر رێگاکان
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یاسای چوونە پاڵ بەڵێننامەی pct
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یاسای تەندروستی
- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای مافەکانی خانەنیشینانی مردووانی کارمەندانی تەندروستی بە پەتای کۆرۆنا
باسنيوز