پاپا به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراق كرد
له په‌یامه‌كه‌یدا، پاپای ڤاتیكان، ستایشی عێراقییه‌كانی كردووه، كه چه‌ندین ساڵه گیرۆده‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانین و خۆشحاڵی خۆی به دیداری عێراقییه‌كان ده‌ربڕیوه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: له كۆتاییدا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له نێوانتاندا ده‌بم. تامه‌زرۆی دیداری ئێوه سه‌ردانی خاكه‌كه‌تانم.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌موومان له ژێر ئاڵای باوه گه‌وره‌مان ئیبراهیمدا كۆده‌بینه‌وه، كه وه‌ك یه‌ك خێزانین، موسڵمان و كریستیان و جووله‌كه.
پاپای ڤاتیكان ئه‌وه‌ی دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه به‌رده‌وام له بیری ئه‌و ئازارانه‌یه، كه خه‌ڵكی عێراق چه‌شتوویانه و نووسیویه‌تی: رێگه مه‌ده‌ن ئه‌و كۆژانه‌ی زۆر به ئازار بوون و ئێوه چه‌شتتان، سه‌ربكه‌وێت. ئێوه به‌ره‌و رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی خراپه‌كاری چۆك دامه‌ده‌ن. چونكه سه‌رچاوه ره‌گداكوتاوه‌كانی حیكمه‌ت له سه‌ر زه‌وی ئێوه هانمان ده‌دات رێگه‌یه‌كی دیكه بگرینه‌به‌ر. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیبراهیم كرد و وازی له هه‌موو شتێك هێنا.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، هاتووه: خوشك و برایانی هێژام، به درێژایی ئه‌م ساڵانه بیرم لاتان بووه. ئێوه زۆرتان چه‌شت، به‌ڵام هه‌ست به داهێزران و به‌چۆكداهاتن مه‌كه‌ن. بیرم لاتان بوو، به كریستیان و موسڵمانه‌وه. هه‌روه‌ها گه‌لی ئێزدیش، بیرم لای ئێزدییه‌كان بوو، ئه‌وان زۆر زۆر مه‌ینه‌تیان چه‌شت، هه‌مووان بران.
k24 -