جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ به‌ر له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌كات
له به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كهعبیدا هاتووه، نابێت چیتر به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه بێهه‌ڵوێست بین و ده‌بێت سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌ی دارایی‌ش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن، تا نرخی دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی، له 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020 بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌های دۆلاری به شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌رز كرده‌وه، كه بۆ هه‌ر دۆلارێك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ كڕینی دراوی بیانی به‌رامبه‌ر كرا به هه‌زار و 450 دیناری عێراقی و بۆ فرۆشتنی دۆلاریش هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر كرا به هه‌زار و 460 دیناری عێراقی، له‌كۆتاییشدا له‌كاتی فرۆشتن به هاووڵاتیان هه‌ر دۆلارێك به هه‌زار و 470 دینار ده‌گاته ده‌ستی جه‌ماوه‌ر.
پێشتریش كه‌عبی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردبوو، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماده بن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایه‌تی و به‌رهه‌ڵستی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نیشان بده‌ن.
پێشتریش له 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021، لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار بڕی 12 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هه‌نگاوه به‌هۆی كورتهێنانی بودجه نراوه و جه‌ختی كرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخی دۆلار ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ كاتی به‌ر له ده‌ستكاریكردنی.
k24 -