كۆرۆنا له عێراق.. ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون تۆماركرا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 42 هه‌زار305 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 173 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، ئه‌مه زۆرترین ژماره‌یه كه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تۆمار كرابێت. زۆرترین ژماره‌ی ئه‌مڕۆش له شاری به‌سره تۆماركران، كه بریتین له 961 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 25 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژانی رابردوو ژماره‌ی مردووه‌كانیش رووی له هه‌ڵكشان كردووه.
هاوكات 3 هه‌زار و 463 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 708 هه‌زار و 951 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 483 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 646 هه‌زار و 619 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 48 هه‌زار و 849 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 412 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، زۆربه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه‌یه، تادێت ئاماره‌كان روو له زیادبوونن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی جیاوازی عێراق راگه‌یه‌ندرا.
k24 -