له عێراق كهسانی دیكه به فێڵ پارهیان به ناوی فەرمانبەرانهوه بردووه
ئهمڕۆ چوارشەممە3/3/2021 دەستەی دهستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، کە، ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی دیاردەی فێڵکردن لە فەرمانبەران و خانەنشینان کردووە و تێیدا هاتووە "لە ڕێگەی پێدانی قەرزی خێرا بە ڕێگەی پەنجەمۆر و کارتی زیرەک فێڵ له فەرمانبەران و خانەنشینان کراوە و هەڵخەڵەتێندراون".
دەستەکە ئەوەی خستووهتە ڕوو دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون، ئەو کەسانە بە ناوی فەرمانبەران و خانەنشینان پارەیەکی زۆریان لە ڕێگەی کارتی زیرەک ڕاکێشاوە بە بێ ئەوەی کەسەکان ئاگایان لەو کارەبووبێ.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو تاوانە بە هاوکاریی چەند فەرمانبەرێکی کۆمپانیای کارتی زیرەک کراوە و ئەو کەسانەش دەستگیرکراون.
دەستەی دهستپاکیی عێراق جەختی کردووهتەوە، بەم دواییانە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی، فێڵکردن لە فەرمانبەران و خانەنشینان بەناوی پێدانی قەرز زیادی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە "خاوەنی دوو کۆمپانیای وەهمی دەستگیرکراون، کە بە ناوی قەرزی خێرا پارەی خانەنشینان و کەسانی بەساڵاچوویان خواردووە".
باسنیوز