پاپا دوای هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لێدوانێک لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق دەدات
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رایگەیاندووە، سەرەڕای هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-3-2021، هێرشێک بە 10 مووشەکی کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بووەی هۆی گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێک بە جەڵتەی دڵ.
پاپا فرانسیس هەروەها رایگەیاندووە، رۆژی هەینی (5-3-2021)، ”بە ویستی خودا“ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە ”ماوەیەکی زۆرە دەمەوێ سەردانی ئەو خەڵکە بکەم، کە ئازاری زۆریان چەشتووە“.
بڕیارە لە رۆژانی 5 تا 8-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
باسنيوز