پاپا دوای هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لێدوانێک لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق دەدات

پاپا دوای هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لێدوانێک لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق دەدات
دوای هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، پاپای ڤاتیکان لێدوانێک لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق، دەدات.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رایگەیاندووە، سەرەڕای هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-3-2021، هێرشێک بە 10 مووشەکی کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بووەی هۆی گیان لەدەستدانی بەڵێندەرێک بە جەڵتەی دڵ.

پاپا فرانسیس هەروەها رایگەیاندووە، رۆژی هەینی (5-3-2021)، ”بە ویستی خودا“ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە ”ماوەیەکی زۆرە دەمەوێ سەردانی ئەو خەڵکە بکەم، کە ئازاری زۆریان چەشتووە“.

بڕیارە لە رۆژانی 5 تا 8-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.












باسنيوز


Top