عێراق... هۆشداری دەدرێت لەبارەی كڕینی پێكوتەی كۆرۆنا لە دەستی دوو

عێراق... هۆشداری دەدرێت لەبارەی كڕینی پێكوتەی كۆرۆنا لە دەستی دوو
ئەمڕۆ سێشەممە حكوومەتی عێراق هۆشداری دا لە كڕینی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەستی دوو و دووپاتی كردەوە كە دەبێ ڕاستەوخۆ لە كۆمپانیا بەرهەمهێن و وڵاتە بەرهەمهێنەكانی پێكوتەكە بكڕدرێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند كە حكوومەتەكەی هۆشداری داوە لە كڕینی پێكوتەی كۆرۆنا لە دەستی دووەم، بەڵكو سوورن لەسەر ئەوەی راستەوخۆ بیكڕن.

كازمی لە میانی كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گوتی لایەنی پەیوەندیداری راسپاردووە راستەوخۆ مامەڵەی كڕینی پێكوتەی كۆرۆنا لەگەڵ وڵات و كۆمپانیا بەرهەمهێنەكان بكەن، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت لەگەڵ كۆمپانیای لاوەكی ئەم كارە بكرێت.

جێی باسە یەكەم بەشە پێكوتە لە چینەوە گەیشتووەتە عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنیان كرا.













باسنيوز


Top