بەغدا.. دەست بە کوتانی دژەکۆرۆنا دەکرێت
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پێکوتەی سینۆفارمی دژەکۆرۆنا بەسەر نەخۆشخانەکانی کەرتی کەرخ و رەسافە و نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لە بەغدا، دابەش کراوە.
سەیف بەدر بە ئاماژەکردن بەوەی کوتانی هاووڵاتییان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لە بەغدا دەستی پێکردووە، رایگەیاندووە، لە 600 بنکەی تەندروستی و 60 نەخۆشخانە، پێکوتەکە بەکار دەهێندرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بڕی 50 هەزار ژەم پێکوتەی دژەکۆرۆنا وەک بەخشین و هاوکاریی چین، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
باسنيوز