پێکوتە چینییەکە گەیشتە عێراق

پێکوتە چینییەکە گەیشتە عێراق


ئەو بڕە پێکوتەیەی کۆماری میللی چین وەک بەخشین بە عێراقی دابوو، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021، ئەو فڕۆکە سەربازییەی عێراق، کە بۆ هێنانی پێکوتەی دژەکۆرۆنای سینۆفارم گەیشتبووە چین، گەڕایەوە بەغدا.

فڕۆکەکە بڕی 50 هەزار ژەم پێکوتەی بارکردووە، کە چین وەک هاوکاری و بەخشین پێشکەشی عێراقی کردووە.





باسنيوز
Top