لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: پڕۆژە یاسای بودجەمان تەواو كردووە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: پڕۆژە یاسای بودجەمان تەواو كردووە
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت كاری ئەوان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بە كۆتا هاتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/3/2021، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەی خۆی كردووە چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێ كردووە، لەوانە سەندیكای ژمێریاران و پرسی پرۆژە یاسای بودجە".

لیژنەی دارایی ئاشكراشیكردووە، "سەرجەم بڕگە و مادەكانی یاسای بودجەمان تەواوكردووە و لە 15ی شوباتەوە بە نووسراو داوامان لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق كردووە، كات بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە دیاری بكات".











باسنيوز


Top