شابەندەر فێڵێكی حكوومەتی عێراقی لەبارەی پێكوتەی كۆرۆنا ئاشكرا كرد
شابەندەر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی باڵوێزخانەی چین لە بەغدا، درۆیەكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقی ئاشكرا كرد.
بە پێی تویتەكەی شابەندەر، حكوومەتی عێراق دوای ئەوەی دەستپێكردنی بڵاوكردنەوەی پێكوتەی كۆرۆنای زۆر دواخستووە، درۆش لەگەڵ گەلانی عێراق دەكات.
شابەندەر نووسیویەتی باڵوێزخانەی چین لە بەیاننامەیەكدا دەڵێ سبەی دووشەممە یەكەم بەشە پێكوتەی كۆرۆنا دەگاتە عێراق، كە لەلایەن چینەوە بە عێراق بەخشراوە، كەچی حكوومەتی عێراق رایگەیاندووە كە ئەم بەشە پێكوتەیە بە پێی گرێبەستێكی دواخراوی ئیمزا كراوە لە نێوان وەزارەتی تەندروستیی عێراق و حكوومەتی چین.
باسنيوز