حكوومەتی عێراق لیستی پێدانی پێكوتەی كۆرۆنای راگەیاند

حكوومەتی عێراق لیستی پێدانی پێكوتەی كۆرۆنای راگەیاند
لە سبەی دووشەممەوە پێكوتەی كۆرۆنا دەگاتە عێراق و وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی وڵاتەكەش رایگەیاند سەرەتا هەشت گرووپی هاووڵاتییان پێكوتەكەیان پێدەدرێت.

بەپێی نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، پێكوتەی دژە ڤایرۆسی پەتای كۆرۆنا سەرەتا بە كارمەندانی وەزارەتەكە دەدرێت، بە هەموو ناونیشانەكانیەوە.

هەروەها گرووپی دووەم لەوانەی زووتر پێكوتەی كۆرۆنا وەردەگرن، كەسانی تەمەن سەروو پەنجا ساڵن، لەگەڵ گرووپی تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان، هەروەها ئەوانەی سەر بە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیین، لەگەڵ كۆچبەران و ئاوارەكانی كەمپەكان.

گرووپی پێنجەمیش بریتیین لەوانەی كارمەندی خانەكانن، وەكو خانەكانی بێسەرپەرشتان و خانەكانی پیران، هەروەها كارمەندانی بەندیخانەكان.

گرووپی شەشەمیش كارمەندانی هێزە ئاسایشییەكانن، گرووپی حەفتەم تووشبووانی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و لاوازای بەرگری و نەخۆشییە بۆماوەییەكانی خوێنن، گرووپی هەشتەمیش كارمەندانی دەروازە سنوورییەكان، وێستگەكانی گواستنەوە و خوێندنگاكان، ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی چێشتخانەكان و بەندكراوان.











باسنيوز


Top