پەرلەمانتارێك داوا دهكا بانكی ناوهندی له بارهی چارەنووسی 6 ملیار دۆلارهوه ڕوونكردنهوه بدا
ئهمڕۆ یهكشهممه 28/2/2021، مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژهی بهوه كردووه کە: "داتاکان و ژمارەکان ئەوەیان دەرخستووە، کە داهاتی مانگانەی عێراق لە فرۆشتنی نەوت، چوار ملیار دۆلاری تێ پەڕاندووه، لە کاتێکدا فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە هەمان ماوەدا، مانگانە نەگەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێك دۆلار، ئەوەش دهری دهخات داهاتی حکوومەت لە مانگێکدا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە، چونکە فرۆشتنی بانکی ناوەندی بە دۆلار لە ماوەی ڕابردوو لە ملیارێك دۆلار تێ نەپەڕیوە".
مازن فەیلی نەیشاردووهتەوە كە گومانیان لە بڕەپارەكە هەیە و دەڵێت: "بەپێی ژمارەکان ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە داهاتی نەوت چوار ملیار دۆلار بووە بۆ هەر مانگێک، بۆیە بڕیارە ئەوەی دەمێنێتەوە وەک یەدەگی نەختینەیی بیانی مامەڵەی پێ بکرێت و بچێتە سەر یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق و لەزیادبوونی یەدەگی بانکی ناوەندیدا ڕەنگ بداتەوە، بۆیە پێویستە بانکی ناوەندی لەڕاگەیەندراوێکدا ئەو هاوکێشەمان بۆ ڕوون بکاتەوە و پێمان بلێت، ئەو شەش ملیار دۆلارەکەی کە ماوەتەوە چێ لی هاتووە؟ ".
باسنيوز