فڕۆکە عێراقییەکە لە چین بە پێکوتەی دژەکۆرۆناوە دەگەڕێتەوە

 فڕۆکە عێراقییەکە لە چین بە پێکوتەی دژەکۆرۆناوە دەگەڕێتەوە
دوای گەیشتنی ئەو فڕۆکەیەی حکوومەتی عێراق بە نیازە پێکوتەی دژەکۆرۆنای پێ بهێنێتەوە، لە فڕۆکەخانەیەکی چین پێکوتەکەی لێ بار دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28-2-2021، میدیا عێراقییەکان چەند وێنەیەکی ئەو فڕۆکەیەیان بڵاو کردووەتەوە و تێیاندا دەردەکەوێ، کە کرێکارانی فڕۆکەخانەکەی چین هەوڵی بارکردنی پێکوتەکە دەدەن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رای گەیاندبوو، کە لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان بۆ کڕینی پێکوتەی سینۆفارمی چینی، رێککەوتووە.

بڕیارە فڕۆکەکە، کە سەربازییە و سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراقە، رۆژی دووشەممە (سبەی) بگاتەوە عێراق.




باسنيوز
Top