نووسینگەی کازمی بەیاننامەیەک لەبارەی تێکچوونی رەوشی زیقار دەردەکات
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی رەوشی پارێزگای زیقار لە باشووری وڵاتەکەی، دەردەکات.
ئەمڕۆ شەممە 27-2-2021، نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەەیکدا، رای گەیاندووە، بڕیارەکانی ئەم دواییەی کازمی لەبارەی زیقارەوە، سەرەتای پرۆژەیەکی گەورەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیقار.
لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە مستەفا کازمی داوا لە خەڵکی زیقار و ”عەشیرەتە بەڕێزەکان“ی دەکات هاوکاربن بۆ ئارامکردنەوەی بارودۆخەکە بۆ ئەوەی بوار بە ئیدارەی نوێی پارێزگاکە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان، بدرێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها رای گەیاندووە، کە کازمی هەموو پاڵپشتییەکی پارێزگاری نوێی زیقار و ئەنجوومەنی راوێژکاری، دەکات.
دوای کوژرانی هەشت خۆپیشاندەر و برینداربوونی 271 خۆپیشاندەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، کازمی پارێزگاری زیقاری لەسەر کار لادا و عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی دژەتیرۆری عێراقی وەک پارێزگاری نوێی زیقار دیاری کرد و ئەنجوومەنێکی راوێژکاری لە پیاوماقوڵانی زیقار بۆ چاودێریکردنی ئاوەددانکردنەوەی پارێزگاکە، دروست کرد.
باسنیوز