وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی تاران ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، رایگه‌یاند، "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێ ده‌كات".
وه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و پشتیوانیكردن له هه‌وڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی هاوسه‌نگی و به‌لاوه‌نانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی دێت، كه له دوو رۆژی رابردوودا بۆ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودیه ئه‌نجامیدا و بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی و ناوچه‌یی تاووتوێكرد".
k24 -