عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له سووریا بووبێت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەمڕۆ (هەینی، 26ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ره‌تیكرده‌وه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی شەوی رابردووی ئه‌مەریكا بووبێت بۆ سه‌ر دوو گرووپی میلیشیایی له سووریا و، سه‌رسوڕمانی خۆی له لێدوانه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا نیشاندا له باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هه‌واڵگریی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ عێراق.
شەوی رابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە سووریا و پێنتاگۆن رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ تۆڵەکردنەوە بوو لە ئەو هێرشە ئاسمانییەی لەماوەی ئەم مانگەدا کرانە سەر عێراق ( لەوانەش هێرشە مووشەکییەکەی 15ـی شوباتی سەر هەولێر) کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی مەدەنی و بریداربوونی کارمەندێکی خزمەتگوزاریی ئەمەریکی و چەند سەربازێکی هاوپەیمانان".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق جەخت کراوەتەوە لەوەی هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوه‌خته‌یان له باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه نەبووە. وەزارەتەکە دووپاتیشی کردەوە هاوكاریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعشه، به جۆرێك كه سه‌روه‌ری خاكی عێراق پارێزراوبێت.
ئەو دوو گرووپە چەکدارەی لەلایەن ئەمەریکاوە لە نێو خاکی سووریا کرانە ئامانج، پێکدێن لە میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا و كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی:
میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا
لە ساڵی 2013 دامه‌زراوه
كار بۆ پاراستنی مه‌زاره شیعییه‌كان ده‌كات
له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا تێوه‌گلاوه
به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی دیمه‌شقدا كردووه
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی به‌در هه‌یه
كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی
ساڵی 2003 له به‌غدا دامه‌زراوه
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد
په‌یڕه‌وی ئایدۆلۆژیای ویلایه‌تی فه‌قیھ ده‌كات
كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركاری ده‌كات
ئێران پاڵپشتی له مه‌شق و راهێنانیان ده‌كات
ئەرکی پاراستنی مه‌زاره شیعییه‌كانە
کاردەکات بۆ دامه‌زراندنی كۆمارێكی ئیسلامی له عێراق
k24 -