واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کۆدەکرێتەوە
ئامانج لەو هەنگاوە خواستی پەرلەمانتارانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەمانگی ئەیلولی داهاتودا
عەلی بەدیری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندوە، ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان لەسەر داواکارییەکە کردوە پێکهاتون لەنوێنەرانی کوتلە جیاوازەکان و ژمارەی ئەوانەشی واژۆ لەسەر داواکارییەکە دەکەن بەبەردەوامی بەرزدەبێتەوە، ئامانجیش لەو هەنگاوە خواستی پەرلەمانتارانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەمانگی ئەیلولی داهاتودا.
زیاتر لە 60 ئەندامی پەرلەمان واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
ئاماژەی بەوەشکردوە، تائێستا زیاتر لە 60 ئەندامی پەرلەمان واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، دوای ئەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی و یاساکانی دیکە کەپێویستن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت پەسەند دەکرێن.
ئامادەکاری لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت کەبڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت بەردەوامی هەیە، پێکهاتەکان و پارتە سیاسییەکان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی سەرقاڵی دروستکردنی هاوپەیمانی و پێکهێنانی هاوپەیمانین بۆ دوای هەڵبژاردنەکان.
خەندان