دروستكردنی بەنداوێك کێشە بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق دروست دەکا
ئهمڕۆ چوارشهممه 24/2/2021، مازن خوزاعی، بەڕێوبەری ناحیەی قەزانییە لە پارێزگای دیالە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە: "ئێران سەرقاڵی دروستكردنی بەنداوێكە لە نێوان وڵاتهكهی و عێراق له سنووری پارێزگای دیالە، كه 30 كیلۆمهتر له دیالهوه دووره و 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە خۆ دەگرێت و کیشەی زۆرمان بۆ دروست دەکا".
ئەو بەرپرسە كارگێڕییه ئاماژەی بەوەش كردووە، “دروستكردنی ئەو بەنداوە سەرەتای قەیرانی ئاو دەبێت و زیاتر لە 50%ی دانیشتوانی مەندەلی و قەزانییە تووشی بێئاوی دهبن و هەزاران کەسیش تووشی گرفتی بێئاوی دهبن، به تایبهت ئاوی خواردنهوه".
بەڕێوبەری ناحیەی قەزانییە جەختی کردووهتەوە "بەو هەنگاوەی ئێران دەیان هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی و لەناو دەچن و ئاو لە كۆگای ئاوی بەنداوەكانی مەندەلی و قەزانییە دەبڕێت".
بەرپرسەكەی دیالە داوای لە وەزارتی سەرچاوەكانی ئاو و دەرەوەی عێراق كردووە "دەست بۆ ئەو بابەتە ببەن و چارەسەرێك بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە، كە بە هۆی ئهو بەنداوەی ئێران دروستی دهكا".
باسنيوز