ئەمڕۆ سێیەمین تەقینەوە لە بەغدا رووی دا

ئەمڕۆ سێیەمین تەقینەوە لە بەغدا رووی دا


دوای دوو تەقینەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24-2-2021 لە بەغدای پایتەختی عێراقدا، تەقینەوەیەکی دیکەش رووی دا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بۆمبی چێندراو لە نزیک کۆگایەکی فرۆشتنی خواردنەوە کحوولییەکان لە ناوچەی راغیبە خاتوون لە باکووری بەغدا، تەقینەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە تەقینەوەیەکی دیکە لە بەردەم دوکانێکی فرۆشتنی خواردنەوە کحوولییەکان لە ناوچەی کەڕادە لە ناوەڕاستی بەغدا، رووی داوە.

گرووپە توندڕەوەکان بەردەوام دوکانەکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحوولییەکان لە بەغدا دەتەقێننەوە و تا ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی لەبارەیانەوە وەرنەگرتووە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.




باسنیوز



Top