چەند ئەفسەرێكی سوپای عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلوه‌رگرتن ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ سێشەممە 23/2/2021 دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاشكرای كردووه، چەند ئەفسەرێكی سوپای عێراق لە لیوای مغاویر بەرتیل و پارەیان وەرگرتووە، لە بەرامبەر دەوامنەكردنی كارمەندەكانی لیواكە.
لە راگەیاندراوەكە هاتووە:" فەرمانی گرتن بۆ 28 ئەفسەری لیوای مغاویر لە پارێزگای میسان دەركراوە، ئەوانە پارەیان لە كارمەندانی لیواكە وەرگرتووە لە پێناوی ئەوەی دەوام نەكەن و چاوپۆشی‌یان لێ بكەن".
دەستەی ده‌ستپاکیی عێراق جەختی كردووه‌تەوە، بەڵگەی پێویستی ئەو گەندەڵییە دراوەتە دادوەر و فەرمانی گرتنی ئەو 28 ئەفسەرە دەركراوە.
ئەو كەسانە بەپێی ماددەی 307 له یاسای سزاكانی عێراق تۆمەتبار كراون، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان راسپرێردراوێك له خزمه‌تی گشتی، داوای شتێك بكا، یان قبووڵی بكا، بۆ خۆی یان بۆ كه‌سێكی تر، سزا ده‌درێ به به‌ندكردن به ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له 10 ساڵ، یان به به‌ندكردن و سزادانی دارایی، به مه‌رجێك سزاكه له‌و بڕه كه‌متر نه‌بێ كه داوای كردووه، یان وه‌ری گرتووه، یان به‌ڵێنی پێ دراوه. بڕگه‌ی دووه‌میش بریتییه له به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 7 ساڵ زیاتر نه‌بێ، یان حه‌بسكردن (له 24 كاتژمێر تا 5 ساڵ)، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه یان قبووڵكردنه‌كه دوای ته‌واوكردنی كاره‌كه بوو.
باس‌نیوز