ئەیاد عەللاوی: هەموومان باجی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکان دەدەین

ئەیاد عەللاوی: هەموومان باجی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکان دەدەین
سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، کە هەموو عێراقییەکان باجی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکانی وڵاتان، دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 23-2-2021، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پەیمانشکاندن و ترساندنی میوان لە ئەخلاق و دابونەریتی عێراقییەکان نییە.

ئەیاد عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، لە هەموو ئەو وڵاتانەی رێزلەخۆیان دەگرن، بارەگا دیپلۆماسیەکان پارێزراو و رێز لێ گیراون.

سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق پێیوایە بەردەوامیی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی وڵاتان لە بەغدای پایتەختی عێراق و دەستەوەستانی ائبڕووبەرانە لە رێگرتن لێیان، ئەنجامی کارەساتباری دەبێت و ”هەمووانیش باجەکەی دەدەن“.

شەوی دووشەممە 22-2-2021 بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، کە باڵوێزخانەی ئەمریکا و زۆرینەی باڵوێزخانەکانی دیکەی وڵاتانی لێیە و بەهۆیەوە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان سووتان.












باسنيوز

Top