عه‌باس زاملی: زیادكردنی سه‌ربازه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق ده‌بێت به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان بێت

 عه‌باس زاملی: زیادكردنی سه‌ربازه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق ده‌بێت به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان بێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر زیادكردنێك له‌ هێزه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق بكرێت، ده‌بێت له‌ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان وه‌ربگیرێت، چونكه‌ عێراق پێویستی به‌ هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نیه‌.

عه‌باس زاملی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند، زیادبونی هێزه‌كانی ناتۆ له‌ ڕاستیدا ڕوی نه‌داوه‌ ، به‌ڵام بڕیارێك هه‌یه‌ بۆ زیادكردنیان له‌ ناو عێراقدا، له‌كاتێكدا پێشتر هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا نه‌كراوه‌.

پێویسته‌ زیادكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت

وتیشی، "پێویسته‌ زیادكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت، په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی هێزه‌كان ده‌بێت".

بارودۆخی عێراق گرژی و ئاڵۆزی زیاتر هه‌ڵناگرێت

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بارودۆخی عێراق گرژی و ئاڵۆزی زیاتر هه‌ڵناگرێت، بۆیه‌ پێویستی به‌ زیادكردنی سه‌ربازی هیچ وڵاتێكی بیانی نیه‌، له‌ كاتێكدا په‌رله‌مان ده‌نگیداوه‌ به‌ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌ خاكی عێراق.

رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌، هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌ڵه‌سی ناتۆ بڕیاریدا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌ناو عێراق له‌ 500 (پێنجسه‌د) سه‌ربازه‌وه‌ بۆ 4.000 (چوار هه‌زار) زیاد بكات.






خه‌ندان
Top