ئەمریکا بەرپرسیارێتیی هێرشە مووشەکییەکان دەخاتە ئەستۆی ئێران

ئەمریکا بەرپرسیارێتیی هێرشە مووشەکییەکان دەخاتە ئەستۆی ئێران


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرپرسیارێتیی هێرشە مووشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق، دەخاتە ئەستۆی ئێران.

دوای هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو، نید برایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ”بەرپرسیارێتیی هێرشە مووشەکییەکان دەخەینە ئەستۆی ئێران“.

نید برایس هەروەها رایگەیاندووە، ئەو میلیشیایانەی بەردەوام بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز، هاوپەیمان و شوێنکەوتەی ئێرانن.

شەوی دووشەممە 22-2-2021 بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، کە باڵوێزخانەی ئەمریکا و زۆرینەی باڵوێزخانەکانی دیکەی وڵاتانی لێیە و بەهۆیەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان سووتان.







باسنيوز
Top