هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر ناوچەی سەوز

هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر ناوچەی سەوز
ئەمشەوی دووشەممە هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و بەم هۆیەوە باڵوێزخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدات.

سەرچاوەكانی هەواڵی بەغدا بڵاویان كردەوە ئەمشەو بۆ جارێكی تر ناوچەی سەوزی بەغدا كرایە ئامانجی هێرشی مووشەكی و جارێ زیانەكانی ئاشكرا نەبوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دوو مووشەك لە نزیك پردی سجوود كەوتوونەتە خوارەوە.
basnews -
Top