سەركردەیەكی عێراق: 180 كاتژمێری گرانبەها لە ماڵی بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا دۆزراوەتەوە
مشعان جبووری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە "ئەو هێزەی بەم دواییە بە بڕیاری دادگا ماڵی یەكێك لە بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراقی پشكنی، دوای ئەوەی دەستگیریان كرد، 180 كاتژمێری گرانبەهایان لە ماڵەكەیدا دۆزیەوە، كە نرخیان دەگاتە پێنج ملیار دیناری عێراقی".
سەركردەكەی عێراق هەروەها نووسیویەتی كاتێك لە بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبایان پرسیوە ئەرێ ئەم هەموو كاتژمێرە چی دەكات لە ماڵەكەت؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتبووی "كچەكەم حەزی لێیەتی"، واتە بەرپرسە عێراقییەكە 180 كاتژمێری گرانبەهای دەستی بۆ كچەكەی كڕیوە.
باسنيوز