دوای وەزیری ناوخۆی وەزیری دەرەوەی عێراقیش سەردانی سعودیە دەکات

دوای وەزیری ناوخۆی وەزیری دەرەوەی عێراقیش سەردانی سعودیە دەکات


دوای سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش سەردانی سعودیە دەکات.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 21-2-2021، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنی، گەیشتە سعودیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2021، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، گەیشتە ریاز.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، فوئاد حوسێن و فەیسەڵ بن فەرحان تاوتوێی پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدا و دوایین هەنگاوەکانی لێژنەی هەماهەنگیی باڵای سعودیە و عێراق، دەکەن.




باسنيوز
Top