عێراق پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی هەیە
بەپێی دوایین ریزبەندی لەبارەی یەدەگی نەوت لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتییەوە، عێراق پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی هەیە.
ریزبەندییەکە لەلایەن دەزگای (GFP)ی تایبەت بە ریزبەندییەکان بۆ 92 دەوڵەتی خاوەن یەدەگی نەوت لە ساڵی 2021 ، کراوە.
بەپێی ریزبەندییەکە، عێراق پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی لە جیهان هەیە و دووەم گەورەترین یەدەگی نەوتی لە وڵاتانی عەرەبی، هەیە.
ریزبەندیی جیهانی:
یەکەم/ ڤەنزوێلا
خاوەنی 302 ملیار و 300 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.
دووەم/ سعودیە
خاوەنی 266 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.
سێیەم/ کەنەدا
خاوەنی 170 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.
چوارەم/ ئێران
خاوەنی 157 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.
پێنجەم/ عێراق
خاوەنی 148 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.
باسنیوز