نوری مالیکی: پێویستمان بە هێزەکانی ئێرانە نەك ئەمریکا

نوری مالیکی: پێویستمان بە هێزەکانی ئێرانە نەك ئەمریکا


سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پێویستیی بە هێزەکانی ئەمریکا نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-2-2021، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی عێراقی، رایگەیاندووە، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق، پێشێڵ کراوە.

نوری مالیکی هەروەها رایگەیاندووە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ”لە رووی سەربازیشەوە پێویستمان بە هێزەکانی ئەمریکا نییە“.

لەلایەكی ترەوە. مالیكی بۆ كونسڵی ئێران رایگەیاندووە كەوا پێویستمان بە یارمەتی و هاوكاری ئێرانە نەك ئەمەریكای داگیركەر. “.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن، هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەکێشێتەوە.

ئەو لێدوانەی نوری مالیکی لەکاتێک دایە، کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و ئەو وڵاتەش بەبێ هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ناتوانن بەردەوام بێ لە شەڕی دژی داعش.

دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە سەرەتای مانگی 1ـی 2020 لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە لە بەغدا، پەرلەمانی عێراق یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە وڵاتەکەی، دەرکرد.





باسنیوز
Top