وردەکاریی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری بەغدا
سێ مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانی لە باکووری بەغدا کراون و هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
شەوی شەممە 20-2-2021، سێ مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای دیالە لە باکووری بەغدا، کران.
ماڵپەڕی (سکای نیوز) لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە دوو لەو مووشەکانە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی بەلەد کردووەتە ئامانج و ئەوەی دیکەش ئامانجی دیاریکراوی نەپێکاوە.
ئەو بنکەیەی دوو مووشەکەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە، بنکەی کۆمپانیای (سالی پۆرتەر)ی ئەمریکی بووە، کە بنکەیەکی تایبەتە بە مانەوەی بەڵێندەرە ئەمریکییەکان.
بەهۆی هێرشە موشەکییەکەوە، هەروەک سکای نیوز بڵاوی کردووەتەوە، بەڵێندەرێکی عێراقی، کە لە بەشی چاککردنەوەی فڕۆکە جەنگییە F16کانی ئەمریکا کاری دەکرد، بریندار بووە.
باسنیوز