لایەنە شیعەكان زیادكردنی ھێزەكانی ناتۆ لە عێراق رەتدەكەنەوە
هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری رایگەیاند، زیادكردنی هێزه بیانییه‌كان و له‌نێویاندا هێزه‌كانی ناتۆ بۆ عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا هاوپه‌یمانی فەتح گوتی: "بێ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی عێراق هیچ هێزێكی بیانی بۆی نییه بێته نێو خاكی عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها پێویستیمان به‌هێزی زیاتری ناتۆ نییه له‌ژێر ناوی راهێنان و مەشق پێكردنی سه‌ربازانی عێراقی بێنە ناو وڵاتەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فه‌تح هاتووه: "بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق نایاساییه، چونكه په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".
وه‌كو هۆشدارییه‌كیش بۆ حكومه‌تی عێراق لە راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ھاتووە: "هاتنی هه‌ر هێزێكی بیانی بۆ ناو خاكی عێراق ده‌بێت ره‌زامه‌ندی له په‌رله‌مانه‌وه به‌ده‌ستبێنێت".
ھەروەھا هاوپه‌یمانی "ده‌وڵه‌تی یاسا"، كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی دەكات ناڕەزایی خۆی لەو بڕیارەی ناتۆ دەربڕی و ئەو بڕیارەی ناتۆی لەمەڕ زیادكردنی ژمارەی ھێزەكانی لە عێراق رەتكردەوە.
ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له راگه‌یاندراوێكدا، زیادكردنی هێزه‌كانی ناتۆی له‌عێراق به نادرووست زانی و رەتیكردەوە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "زیادكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له‌عێراق هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ نه‌كراوه و ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی زیاتر له عێراق و ناوچه‌كەدا".
هه‌روه‌ها گوتی: "عێراق پێویستی به بوونی هیچ هێزێكی بیانی نییه و بڕیاری فه‌رمیش هه‌یه بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان".
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، "هاتنی هه‌ر هێزێكی بیانی له ده‌ره‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ناده‌ستووریه. هاوكات پیشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه و ئاكامی مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا دێنێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له ئیداره‌ی بایدن و په‌یمانی ناتۆ جه‌ختیان له زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له عێراق كردووه‌ته‌وه و راشیانگه‌یاندووه زیادكردنی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقه.
k24 -