لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەو بڕگانەی كە لە بودجە جێگیر كراون ئاشكرا دەكات
لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه20ی2ی2021، لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە: "دیارترین ئه‌و بڕگانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له بودجه‌دا جێگیركراون بریتین له خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م شایستەی دارایی جووتیاران پێش هه‌موو كه‌سێك، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ره‌و سه‌ره‌وه له‌وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان بۆ ڕاژه‌ی شارستانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن و له‌نێو هه‌مان ڕاژه‌ی وه‌زاره‌تدا بن".
لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئەوەش هاتووە: "له بودجه‌دا پله‌ی دامه‌زراندن ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یاسای دامه‌زراندنی پزیشكی ده‌یانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی لێبڕین و باجی داهات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران یان خانه‌نشینان له‌بودجه‌ی ساڵی 2021دا".
لیژنه‌ی دارایی جەختی كردەوە، "خه‌رجكردنی مووچه‌ی دواكه‌وتووی ساڵێك بۆ ئه‌و كه‌سانه جێگیركراوە كە ده‌ستبه‌كاربوون له‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له بابل و موسه‌ننا و په‌روه‌رده‌ی بابل، له‌گه‌ڵ جێگیركردنی یاسای دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ڵگرنی بڕوانامه باڵاكان له بودجه‌دا".
ڕوونیشکراوەیەوە، مووچه‌ی وانه‌بێژان و كرێی ڕۆژانه و گرێبه‌سته‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری 315 ده‌یانگرێته‌وه له‌بودجه‌دا جێگیركراوه به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه‌ی نه‌گۆڕاوه.
باس‌نیوز