دادوەریی عێراق فەیسبووک دەخاتە ناو یاسای سزادان
ئەمڕۆ شەممە 20-2-2021، عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایگەیاندووە، فەیسبووک یاسای رێکخستنی کاری دەزگاکانی راگەیاندنی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
عەبدولستار بەیرەقدار هەروەها رایگەیاندووە، دەستەی تەمیزی دادگای رەسافە لە بەغدا لە داوایەکدا، تێبینیی ئەوەی کردووە، کە جنێودان و سووکایەتیکردن لە فەیسبووک بە بەڵگەی پێویست بۆ تۆمەتبارکردنی خاوەنەکەی هەژمار دەکرێن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پۆستەکانی فەیسبووک، ئەگەر سووکایەتی یان جنێو یان هەڕەشەی بۆ سەر کەسێک تێدا بێت، ئەوا بە یاسای سزادانی عێراقی، خاوەنەکەی دادگایی دەکرێت.
باسنيوز