ئالوسی: دوور نییە ئێران موقتەدا سەدر لەناو ببات

ئالوسی: دوور نییە ئێران موقتەدا سەدر لەناو ببات


سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی بە دووری نازانێ کۆماری ئیسلامیی ئێران رێبەری روتی سەدر لەناو ببات.

میسال ئالوسی، سەرۆکی پارتی ئوممە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، هەرچەندە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرکردەیەکی میلیشیایی نزیک لە ئێرانە، بەڵام ئەو وڵاتە رێگا نادات هیچ میلیشیایەک، کە باوەڕی بە ویلایەتی فەقیهی ئێرانی نەبێت، زۆر بەهێز بێت.

میسال ئالوسی پێیوایە دوور نییە ئێران موقتەدا سەدر لەناو ببات، ئەگەر سەدر ببێتە رێگر لەبەردەم دەست بەسەرداگرتنی تەواوەتیی عێراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

سەرۆکی پارتی ئوممە ئاماژەی بە جیابوونەوە و لێکترازانەکانی پێشتری رەوتی سەدر کردووە و رایگەیاند، پێشتریش ئێران پاڵپشتیی جابوونەوەی عەسایب ئەهلی حەق و میلیشیای نوجەبای لە رەوتی سەدر، کردووە بۆ بێهزکردنی رەوتەکە.







باسنیوز
Top