عێراق... منداڵێكی تەمەن یازدە ساڵ دایكی خۆی كوشت

عێراق... منداڵێكی تەمەن یازدە ساڵ دایكی خۆی كوشت
ئەمڕۆ چوارشەممە منداڵێكی تەمەن یازدە ساڵ لە شاری ناسریەی باشووری عێراق، دایكی خۆی كوشت.

سەرچاوەیەكی ئاسایشی لە پارێزگای زی قار رایگەیاند منداڵێكی تەمەن یازدە ساڵ بە هەڵە گوللەیەكی لە دایكی خۆی داوە و كوشتوویەتی.

ئافرەتەكە تەمەنی 48 ساڵ بوو لە گەڕەكی ئیسكانی پیشەسازیی ناسریە نیشتەجێن، لەو كاتەی منداڵە كچە یازدە ساڵانەكەی یاری بە دەمانچەیەك كردووە، گوللەیەكی لێ دەرچووە و بەر سەری دایكی كەوتووە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە ئافرەتەكە دەمودەست گیانی لەدەست داوە.

جێی باسە زۆربەی ماڵەكانی عێراق چەكیان تێدایە و دیاردەی بەربڵاوی چەك ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەردەكەوێت.
bas news -
Top