وڵاتێكی عەرەبی داوای لە عێراق كرد چاودێری هەڵبژاردنەكانی بكات
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ لەلایەن باڵوێزی فەڵەستین لە بەغداوە، داوایەكیان پێگەیشتووە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی فەڵەستین.
داوەتنامەكە لە ڕێگەی دیدارێكی ئەحمەد عەقل باڵوێزی فەڵەستین لە بەغدا و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشكەش كرا، تیایدا ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڵەستین داوای لە پەرلەمانی عێراق كردووە چاودێری هەڵبژاردنی داهاتوویان بكات و هاوكارییان پێشكەش بكەن.
جێی باسە لەمساڵدا فەڵەستین هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی یاسادانان و هەڵبژاردنی سەرۆكی دەوڵەت ئەنجام دەدات.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە بڕیارە ئەمساڵ عێراقیش هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئەنجام بدات، بەڵام كێشەی سەرەكییان چۆنیەتی چاودێریكردن و سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكەیە، بۆ ئەوەی هاوشێوەی هەڵبژاردنی داهاتوو لەكەدار و پڕ خەوش نەبێت.
باسنيوز