عەللاوی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە رادەگەیەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-2-2021، نووسینگەی ئەیاد عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق (مانگی 6ـی 2004 تا مانگی 4ـی 2005)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، عەللاوی لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار و سیاسەتمەداری رۆژئاوای عێراق و چەند بەشدارێکی خۆپیشاندانەکان، لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نیشتمانی، رێککەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە خۆیشاندەران بەشی سەرەکیی هاوپەیمانییەکە پێک دەهێنن.
بڕیارە رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بەڕێوە بچێت.
باسنيوز