حەلبوسی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پەرلەمانتارێکی پارتی دەکات
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئارام باڵەتەیی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانەی زۆر سووربوون لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
محەمەد حەلبوسی وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئارام باڵەتەیی، رایگەیاندووە، باڵەتەیی ”ناوبانگێکی باشی لەدوای خۆی لەلای ئێمە بەجێهێشت“.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-2-2021، ئارام باڵەتەیی لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک، بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.
باسنيوز