کۆمسیۆن پارەی وەرگیراو لەکاندیدان کەم دەکاتەوە

کۆمسیۆن پارەی وەرگیراو لەکاندیدان کەم دەکاتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پارەی وەرگیراو لە کاندیدانی هەڵبژاردن، کەمدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-2-2021، جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆکی کۆمسیارانی کۆمسیۆن رایگەیاندووە، هێشتا وادەی خۆتۆمارکردنی کاندید و هاوپەیمانییەکان بۆ بەشداریکدن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، تەواو نەبووە.

جەلیل عەدنان خەڵەف هەروەها رایگەیاندووە، دەنگدەر دەتوانێ شوێنی دەنگدانی خۆی لە بنکەیەکی دەنگدانەوە بۆ بنکەیەکی دیکە بگوازێتەوە، ئەگەر لە هەمان بازنەی هەڵبژاردن بێت.

سەرۆکی کۆمسیارانی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشتر هەر کەسێک خۆی کاندید کردبوایە، پێنج ملیۆن دیناری وەک رەسمی خۆتۆمارکردن لێوەردەگیرا، بەڵام کۆمسیۆن ئەو بڕەی بۆ دوو ملیۆن دینار، کەمکردووەتەوە.












باسنيوز


Top