سەدر: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وڵاتانی درواسێ ده‌ستێوه‌ردان له دۆخی عێراقدا بكه‌ن
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر له تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازنین وڵاتانی درواسێ ده‌ستێوه‌ردان له دۆخی ناوخۆی عێراقدا بكەن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا نابێت عێراق ببێته سه‌رچاوه‌ی پشێوی ئاسایشی وڵاتانی درواسێ، بۆیه لێره‌دا پێویسته حكومه‌تی عێراق رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م كێشانه بدۆزێته‌وه".
ده‌بێت حكومه‌ت به ئاگاوە و بە داناییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی شه‌نگال بكات
سەدر لەبارەی دۆخی شنگال هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، "ده‌بێت حكومه‌ت به ئاگاوە و بە داناییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی شه‌نگال بكات".
ئەوەی لە شنگال رودەدات و هێرشه موشه‌كیه بێ پاساویه‌كه‌ی كرایه سەر هەولێر و گەمارۆدانی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی باشوری عێراق
ئەوەشی خستەڕو، "ئەوەی لە شنگال رودەدات و هێرشه موشه‌كیه بێ پاساویه‌كه‌ی كرایه سەر هەولێر و گەمارۆدانی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی باشوری عێراق په‌یامێكه بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق له‌هه‌مان كاتدا پێشه‌كیه‌كه بۆ دەستتێوەردانی ناوخۆیی و دەرەکییە".
له‌كۆتایی تویته‌كه‌یدا رێبەری رەوتی سەدر نوسیویه‌تی، ئه‌و پێشهاتانه لەوانەیە پێشەکییەک بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە له عێراق، کە بڕیارە لە مانگی 10ی (تشرینی یەکەمی/10) ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
خه‌ندان