تەندروستیی عێراق: جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بڵاوبووەتەوە

تەندروستیی عێراق: جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بڵاوبووەتەوە
ئەمشەوی دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد جۆرە نوێیەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی بەغدا، نەجەف و كەربەلا تۆمار كراون.

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە كە لە داهاتوودا وردەكاری لەبارەی ژمارەی تووشبووانی جۆرە نوێیەكەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق بڵاو دەكەنەوە، ئاماژەشی بەوە داوە كە تا ئێستا گیانلەدەستدانی هیچ تووشبوویەكی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنایان تۆمار نەكردووە.


ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەم جۆرە نوێیەی كۆرۆنا نیشانەكانی توندترن و خێراتر بڵاودەبنەوە، منداڵیش تووشی دەبن، تەنها پابەندبوون بە ڕێنماییەكان هاووڵاتییان لە تووشبوون بە پەتاكە دەپارێزێت.
bas news -
Top