هاوپەیمانیی عێراقیون پرسەنامەیەكی ئاراستەی گەلی كوردستان كرد
پەرلەمانتار هیشام سوهەیل سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی عێراقیون رایگەیاند ئەمڕۆ عێراقی نوێ و پرۆسە سیاسییە دیموكراسییەكەی، یەكێك لە پشكدارە سەرەكییەكانی لەدەست دا، كە دەستی هەبوو لە جێگیركردنی ئەزموونی سیاسیی دیموكراسی لە عێراق، ئەمەش دوای تەمەنێكی درێژ لە تێكۆشان دژی ڕژێمی پێشوو.
سوهەیل ئاماژەی بەوە داوە كە خوالێخۆشبوو لە دیارترین كەسایەتییە خاوەن وتارە سیاسییە ئارام و میانڕەوەكان بوو لە میانی وتوێژ و دانوستاندنەكانیدا لەگەڵ هاوبەشە سیاسیییەكانی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی نیشتمانی.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە د. رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، دوای ململانێیهكی زۆر لهگهڵ نهخۆشی، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر، له تهمهنی 74 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد
bas news -