عێراق.. ئەنگوستیلەیەک بە 130 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

عێراق.. ئەنگوستیلەیەک بە 130 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت


ئەنگوستیلەیەک لە عێراق بە 130 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت، گوایە خاوەنەکەی لە کوژران، دەپارێزرێت.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، فرۆشیارانی ئەو ئەنگوستیلەیە، کە بەردێکی تێدایە، باس لەوە دەکەن، کە خاوەنەکەی لە کوژران بە گوللە دەپارێزێت و ”لەسەر مەڕ تاقی کراوەتەوە و راست دەرچووە، دوو مەتری دەوروبەری لە پێکان بە گوللە دەپارێزێت“.



عودەی سەڵاح، چالاکوانی مەدەنیی عێراقی بە (سۆمەرییەنیوز)ی راگەیاندووە، بڵاو بوونەوەی دیاردەی ئەنگوستیلەی پارێزەر بەهۆی باوەڕێ بەشێک لە خەڵکییە بە شتە خەیاڵییەکان و ”ئەنگوستیلەیەک بە 130 هەزار دۆلار فرۆشراوە“.



بڵاوبوونەوەی ئەو ئەفسانە خەیاڵییانە لە عێراق بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکان و باڵادەستیی میلیشیا تائیفی و چەکدارییەکانە، کە بەردەوام لە شارەکانی عێراق خەڵک دەکوژن و بازرگانانیش ئەو ترسەی خەڵکییان بۆ دەستکەوتنی پارەی زۆر، قۆستووەتەوە.
bas news-
Top