فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان دواخست
بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە 3/1/2018 (ئەمڕۆ) پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، بکات.
ئەردەلان نورەدین، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، بەهۆی بایکۆتکردنی فراکسیۆنە کوردییەکان و پێکهاتەی عەرەبی سوننەمەزهەب، ”پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا“.
ئەردەلان نوردەین هەروەها رایگەیاند، لە پرۆژەیاساکەدا، ”رەچاوی ژمارەی دانیشتووانی کوردستان نەکراوە و ”پرۆژەیاساکە کەموکوڕیی زۆری تێدا بوو“.
باسنيوز