پیاوە مەترسیدارەکەی داعش لە مووسڵ دەستگیر کرا

 پیاوە مەترسیدارەکەی داعش لە مووسڵ دەستگیر کرا


هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق له‌ شارى مووسڵ يه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ى داعشيان ده‌ستگير كرد، كه‌ له‌ كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ڕێوڕەسمه‌كانى به‌ردباران و كوشتنى خه‌ڵكدا له‌ گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت.



سه‌رچاوه‌ خۆجێيه‌كان له‌ مووسڵه‌وه‌ ئاشكرايان كردووه‌، ده‌ستگيركردنى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داعش به‌ هاوكاریى خه‌ڵك بووه‌.



ئه‌ندامه‌كه‌ى داعش ناوى "ئه‌بوو عومه‌ر"ه‌ و به‌ ڕيشی سپی و ته‌مه‌نه‌ زۆره‌كه‌یدا ده‌ناسرێته‌وه‌.



هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق ئه‌بوو عومه‌ر به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، يه‌كێك بووه‌ له‌وانه‌ى سزاكانى داعشى به‌سه‌ر ده‌ستگيركراوه‌كاندا جێبه‌جێ كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕێوڕەسمی به‌ردبارانكردنى ژناندا به‌شدار بووە.



bas news -
Top