حەشدی شەعبی پێشێلکاریی زۆری لە سنووری دەشتی نەینەوا ئەنجام داوە
حەشدی شەعبیی پێشێلکاریی دژی مەسیحییەکان لە بەرتڵە و حەمدانیە دهكات
عارف تەیفوور، بەرپرسی میحوەری خازر رایگهیاند" لە میحوەری خازر پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایەو ئەوەی نیگەرانی کردوون پێشێلکاریی حەشدی شەعبییە لە دژی مەسیحییەکان لە سنووری بەرتڵە و حەمدانیەدا.
وتیشى" حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بەردەوام پێشێلکاری دژی خەڵکی ئەو ناوچانە ئەنجام دەدەن، بەتایبەت ھاووڵاتییانی کەمەنەتەوەکان، لەوانە مەسیحی و شەبەک و کوردانی ئێزدی و لە دەشتی نەینەواش حەشدی شەعبی بەردەوام پێشێلکاری دژی مەسیحییەکان ئەنجام دەدەن.
بەرپرسی میحوەری خازر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی خۆیدایە و لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و دوژمن زۆر لاوازە لە بەرامبەر ھێزی پێشمەرگەدا و ھەرکاتێک بمانەوێت دەتوانین گورزی کوشندەیان لێ بوەشێنین، بۆیە ناتوانن زەفەر بە ھێزی پێشمەرگە ببەن.''
لەبارەی جموجووڵی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەدا، عارف تەیفور گوتی: ''لای ئێمە حەشدی شەعبی ھەیە بە ناوی شەبەک دروست کراون، بەڵام خەڵکی لای نەجەف و کەربەلان و شەبەکەکان نابنە چەکداری حەشدی شەعبی.''
سەبارەت بە ئەنجامدانی پێشێلکاری لە لایەن حەشدی شەعبیەوە، تەیفوور گوتی: ''حەشدی شەعبی پێشێلکاریی زۆریان لە سنووری دەشتی نەینەوا ئەنجام داوە، بەتایبەت دژی پێکھاتەی مەسیحی لە سنووری بەرتڵە و حەمدانیە زۆر پێشێلکاری دەکەن.''
kurdistan -