به‌هۆى حكوومه‌ته‌كه‌ى (عه‌بادی)یه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونى شوێنه‌وارێكى جیهانى هه‌یه‌

به‌هۆى حكوومه‌ته‌كه‌ى (عه‌بادی)یه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوونى شوێنه‌وارێكى جیهانى هه‌یه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژینگه‌ى زیقار له‌ باشوورى عێراق، هۆشدارى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى ئاوى هۆره‌كان ده‌داته‌ حكوومه‌تى فیدڕاڵ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ناوچانه‌ به‌م دواییه‌ خرانه‌ لیستى شوێنه‌واریی جیهانییه‌وه‌ و خه‌ریكه‌ له‌ناو ده‌چن.


موحسین عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى زیقار، ڕای گه‌یاند: "نووسراوێكى فه‌رمیم بۆ به‌غدا نارد و تێیدا هۆشداریم به‌حكوومه‌تى فیدڕاڵ دا كه‌ دۆخى هۆرى ئه‌بو زه‌رگ (ڕووبه‌ره‌كه‌ى زیاتر له‌ 200 كم ده‌بیت) له‌ شارى ئیسڵاح له‌ خۆرهه‌ڵاتى شارى ناسڕییه‌، به‌ته‌واوه‌تى مه‌ترسى له‌ناوچوونى له‌سه‌ره‌".



ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌و هۆره‌، ناوچه‌یه‌كی جیهانییه‌ و پێویستى به‌ هه‌وڵێكى فراوانى حكوومه‌ت هه‌یه‌، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بمێنَته‌وه‌، ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هۆره‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى له‌ناو ده‌چێـت".


ماوه‌یه‌كه‌ پارێزگاى زیقار به‌ده‌ست بێئاواییه‌وه‌ ده‌ناڵێت و هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر له‌سه‌ر ئاوى خواردنه‌وه‌ و ئاوى كشتوكاڵ، دروست بووه‌.
bas news-
Top