هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: داعش تائێستاش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر عێراق

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: داعش تائێستاش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر عێراق
جیگرى فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕێكخراوى داعش تائێستاش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر عێراق و جه‌نگى دژ به‌و ڕێكخراوه‌ش، كۆتایی پێنه‌هاتووه‌.


فیلێكس جیدنى، جێگرى فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/ 12/ 2017 ڕای گه‌یاند: "هاوپه‌مانى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى جه‌نگى دژ به‌داعشى كرد و هه‌موو جیهانیش قه‌رزدارى ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ له‌سه‌ر زه‌وى شه‌ڕى دژ به‌و ڕێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌یان كرد".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانى داعش، ئه‌وانه‌ى له‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ هه‌ڵاتوون، دووباره‌ خۆیان خزاندووه‌ته‌ نێو خه‌ڵكى ئاساییه‌وه‌، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تا دوا كه‌سیان ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌ ڕاوه‌دوونانیان.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ده‌بێت حكوومه‌تى فیدڕاڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌یان بكه‌وه‌، ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنى كۆتاییه‌ به‌سه‌ر داعش.


جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ركه‌كانى له‌ سووریا كۆتایی پێنه‌هاتووه‌ تا ئه‌وكاته‌ى به‌ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر داعشدا سه‌رده‌كه‌ون، گوتیشی: "داعش كۆتایی پێنه‌هاتووه‌ و مه‌تریش له‌سه‌ر عێراق ماوه‌".
bas news-
Top