به‌هۆى شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه‌ له‌ شارێكى عێراق قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ ڕاگه‌یاندرا

به‌هۆى شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه‌ له‌ شارێكى عێراق قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ ڕاگه‌یاندرا
به‌هۆى شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌ شارى غه‌ڕاف له‌ باكوورى شارى ناسڕییه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار، ڕاگه‌یاندرا.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگاى زیقار، ڕای گه‌یاند: "به‌هۆى شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌ شارى غه‌ڕاف، له‌ سنوورى پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاندرا".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ بڕیارى قه‌دغه‌كردنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، شه‌ڕه‌كه‌ بوه‌ستێننه‌وه‌ و قوربانى نه‌كه‌وێته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كان پارێزگاكانى باشوورى عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ند شارێكدا ته‌شه‌نه‌ى كردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ میدیاكانى عێراق باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر ئه‌ عه‌شیره‌تانه‌وه‌ نه‌ماوه‌.
bas news-
Top